لە نزیک ئەستەموڵ؛ تورکیا 9 پەنابەری خەڵکی پاوەی ڕادەستی بەرەی نوسرە کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i400774-لە_نزیک_ئەستەموڵ_تورکیا_9_پەنابەری_خەڵکی_پاوەی_ڕادەستی_بەرەی_نوسرە_کردووە
پۆلیسی تورکیا 9 پەنابەری کوردی خەڵکی پاوەی کە لە نزیکی ئەستەموڵ دەستگیر کردووە، لە جیاتی دیپۆرت بۆ ئێران ڕادەستی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2021 06:00 Asia/Tehran
  • لە نزیک ئەستەموڵ؛ تورکیا 9 پەنابەری خەڵکی پاوەی ڕادەستی بەرەی نوسرە کردووە

پۆلیسی تورکیا 9 پەنابەری کوردی خەڵکی پاوەی کە لە نزیکی ئەستەموڵ دەستگیر کردووە، لە جیاتی دیپۆرت بۆ ئێران ڕادەستی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو 9 کەسە کە بە شێوەی یاسایی چوونەتە تورکیا و مۆڵەتی مانەوەی سێ مانگەیان هەبووە و دەوترێت کە ویستوویانە دواتر بچنە ئەورووپا، بەڵام دوای دەستگیر کردنیان ڕادەستی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە کراون.

بنەماڵەی ئەو کەسانە کە هەواڵێکی وردیان لە شوێنی مانەوەیان لەبەردەستیان نییە، لە بە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان نیگەرانن.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپۆرتیان داوە کە گرووپی نوسرە بۆ ئازاد کردنی هەر یەک لەو پەنابەرانە دوو هەزار دۆلارە داوا کردووە.