سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i400805-سەردانی_سەرۆک_کۆماری_تورکیا_بۆ_ئەمریکا
سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشداری لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەچێتە نیۆیۆرک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 04:45 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا

سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشداری لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەچێتە نیۆیۆرک.

لە کاتێکدا کە زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی جیھان لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەشداریی کۆبوونەوەکانی  کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکەن، «ڕەجەب تەسب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوەی ئامادەمەند بەشداریی تیادا دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەو کۆبوونەوەیەدا وتارێک ئاراستە دەکات وا باس دەکرێت، نادادگەری لە جیھاندا تەوەرەیەکی سەرەکیی لێدوانەکەی ئەردوغان دەبێت.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە ئێستادا لە نیۆیۆرکە. ئەم دیپلۆماتە باڵایەی تورکیا لەگەڵ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دیداری کردووەو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، لیبی، سوریا، قوبریس و پرسی گۆڕینی کەش و ھەوا بیروڕای لەگەڵدا گۆریوەتەوە.

حەفتاوشەشەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ٢١ ھەتا ٢٧ی سپتامبەر بەڕێوە دەچێت.