بەردەوامیی دابەزینی بایەخی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا
ڕەوتی دابەزینی بایەخی لیری تورکیا ئەم جارەیان بە وەلانانی شەوانەی یاریدەرانی بانکی ناوەندی لە لایەن «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ەوە بەردەوام کرا.
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ دوای دیداری لەگەڵ «شەھاب کاوجی ئوغلو» سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتە بە واژۆ کردنی بڕیارێک دوو یاریدەری «کاوجی ئوغلو»و ھەروەھا ئەندامێکی ئەنجومەنی بازاڕی دراڤی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە.
یەکەم کاردانەوەی بازاڕەکانی دراڤی دەرەکیی بەرامیەر بە گۆڕانکارییە توند بوو، بە جۆرێک کە بایەخی ھەز دۆلار لە بەرامبەر لیری تورکیا گەییشتە ژمارەی دەگمەنی ٩ لیرو ١٨ قوروش و ھەر بۆرۆش گەییشتە ١٠ لیرو نیم.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ھەتا ئێستا ئەمە چوارەمین جارە کە ئەردوغان کادێرانی بانکی ناوەندی دەگۆڕێت، بەرلەمە ئەردوغان سێ جار سەرۆکانی بانکی ناوەندیی لە پۆستەکانیان دوور خستووەتەوە.