حاشاکردن لە بوونی چەکی کیمیایی لە جبەخانەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402665-حاشاکردن_لە_بوونی_چەکی_کیمیایی_لە_جبەخانەکانی_تورکیا
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا حاشای کرد لە بوونی چەکی کیمیایی لە نێو کەرەستە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2021 12:46 Asia/Tehran
  • حاشاکردن لە بوونی چەکی کیمیایی لە جبەخانەکانی تورکیا

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا حاشای کرد لە بوونی چەکی کیمیایی لە نێو کەرەستە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە.

تەلەفزیۆنی «تی ئاڕتی»، خلوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ھاوکات لەگەڵ تۆمەتبار کرانی ئەم وڵاتە بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە باکووری عێراق بوونی ھەرچەشنە چەک و چۆڵێکی کیمیایی لە جبەحانەکانی تورکیای حاشا کرد.

ئاکار کە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیاری نوێنەران سەردانی پەرلەمانی تورکیای کرد بوو، ھەواڵە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی سوپای ئەو وڵاتە لە چەک و چۆڵی کیمیایی لە باکووری عێراق وتی: لە نێ کەرەستە سەربازییەکانی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ھیچ جۆرە گازو یان چەکێکی کیمیایی بوونی نییە، ئتوا چەک و چۆڵێک قەت نە کڕدراوەو نە ھەمار کراوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان لەم دواییەدا سوپای تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کیمیایی لە باکووری عێراق تۆمەتبار کرد بوو.