پوچەڵکرانەوەی ھەوڵی تیرۆری رەجەب تەییب ئەردۆغان
کانونی یه‌که‌م 05, 2021 01:15 Asia/Tehran
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆککۆمارى تورکیا له هه‌وڵێکى کوشتن ڕزگارى بوو، به‌پێى هه‌واڵى میدیا ناوخۆۆیه‌کانى تورکیا هه‌وڵه‌که له‌ڕێگه‌ى چاندنى بۆمبێکه‌وه بووه له‌و شوێنه‌ى ئه‌ردۆغان وتارى تێدا پێشکه‌ش ده‌کات.
میدیاکانى تورکیا ڕایانگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆمارى تورکیا له‌هه‌وڵێکى کوشتن له شارى سێرت رزگارى بوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌وڵه‌که له ڕێگه‌ى چاندنى بۆمبێکه‌وه‌بووه له ژێر ئۆتۆمبێلى پاسه‌وانه‌کانى سه‌رۆککۆمارى تورکیا به‌ڵام بۆمبه‌که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌بێ زیان پوچه‌ڵکراوه‌ته‌وه.
تورکیا یه‌کێکه له‌و ووڵاتانه‌ى ناوچه‌که که زۆرترین هه‌وڵى کوده‌تاو کوشتنى سه‌رۆکه‌کانى دراوه.