بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان ڕۆژنامەنووسێکی دیار دەستگیر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404851-بە_تۆمەتی_سووکایەتی_کردن_بە_ئەردۆغان_ڕۆژنامەنووسێکی_دیار_دەستگیر_کرا
دادگایێکی تورکیا فەرمانی کردوە که‌ رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری دیاری وڵاته‌که‌ زیندانی بکرێت و ئەوەش بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2022 10:30 Asia/Tehran
  • بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان ڕۆژنامەنووسێکی دیار دەستگیر کرا

دادگایێکی تورکیا فەرمانی کردوە که‌ رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری دیاری وڵاته‌که‌ زیندانی بکرێت و ئەوەش بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی رۆیته‌رز به‌پشت به‌ستن به‌ سی ئێن ئێن تورک بڵاویکرده‌وه‌، کاتژمێر 2:00ی بەیانیی رۆژی شه‌ممه‌ پۆلیس رۆژنامەنووسی دیاری تورکی "سەدیف کاباس" دەستبەسەرکردوە و سەرەتا بردوویانە بۆ بنکەی سەرەکی پۆلیسی ئیستانبوڵ و دواتر گواستراوەتەوە بۆ دادگای سەرەکی شارەکە، دادگاکەش فەرمانی کردووە دەستگیر بکرێت.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ گوایە سووکایەتی کردووه‌ به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەڕێگه‌ی پەندێکەوە کە باس لە کۆشک دەکات و لە کەناڵێکی ئۆپۆزسیۆن و هەژمارە تایبەتیەکەی خۆشییەوە لە توویتەر بڵاویکردوه‌تەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا سەرکۆنەی بکەن.

لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردودا دادگای باڵای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە تورکیا کرد یاساکە بگۆڕێت، ئەوەش دوای ئەوەی رایگەیاند، دەستگیرکردنی کەسێک بەو یاسایە پێشێل کردنی ئازادی رادەربڕینی کەسەکەیە.

لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا چەندین کەس بەهۆی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغانەوە سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە