راپۆرتی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە بارەی شەڕی دژی بەرھەڵستکارانی حکومەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404859-راپۆرتی_وەزارەتی_نێوخۆی_تورکیا_لە_بارەی_شەڕی_دژی_بەرھەڵستکارانی_حکومەت
وەزیری نێوخۆی تورکیا ، کارنامەی شەڕی دژی ئەندامانی پەکەکەی شیکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2022 19:57 Asia/Tehran
  • راپۆرتی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا  لە بارەی شەڕی دژی بەرھەڵستکارانی حکومەت

وەزیری نێوخۆی تورکیا ، کارنامەی شەڕی دژی ئەندامانی پەکەکەی شیکردەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سلێمان سویلوو وەزیری نێوخۆی تورکیا گوتی ، ساڵی 2014 پێنج ھەزار و 558 کەس پەیوەستی پەکەکە بوون بەڵام ئێستا ژماری ئەندامانی ئەم حزبە بۆ کەمتر لە 150 کەس دابەزیوە . 

 سویلوو ئاماژەی کردە کردەوەی داعش لە عێراق و سوریا و گوتیشی ، داعشیەکان لە تورکیا ناتوانن بچووکترین ھەنگاو بنێن . 

 تورکیا ساڵانێکە پەکەکەی خستووەتە لیستی گروپە تیرۆریستیەکان و لە عێراق و سوریاش پەلاماری دەکاتە سەر . 

 ھەنگاوە دەستدرێژکاریەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق ، ناڕەزایەتی و تووڕەیی خەڵکی ھەردوو وڵاتی بەدواوە بووە .