پەرەسەندنی ئاستی ناردەی تورکیا بۆ ئیسرائیل لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینی دا
ناردەی تورکیا بۆ سەرزەوینی ژێر ڕکیفی ڕژێمی زایونی لە ماوەی سێ مانگی یەکەم ئەمساڵ دا لە سەدا ٣٧ پەرەی سەندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆگەی بنێرانی تورکیا، ناردەی ئەم وڵاتە بۆ ئیسرائیل لە ماوەی سێ ماینگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ بە 37/2 ھەڵکشان گەییشتووەتە ملیاردێک و ٨٠٧ ملوێن دۆلارو ئەمەش زیاترین ڕادەیە لە چا. خولەکانی ھاوچەشنی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو.
پەیوەندیی نێوان تورکیاو ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بووژاوەتەوەو ھەردووک لا لە ئاراستەی پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان ھەنگاو ھەڵدەگرن، لەم ئاراستەیەش دا «ئیسحاق ھێرتزۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی مانگی ڕابردووی زایینی سەردانی تورکیای کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی «ڕەجەب تەیب ئەرودغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوام بانگەشەی پشتگری لە گەلی فەلەستین دەکگات لە ھەمبەر داگیرکاری و دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی.