ئەردۆغان دژایەتی لەگەڵ فراوانکردنی ناتۆ دووپات دەکاتەوە
سەرۆکی تورکیا سەرلەنوێ دژایەتی خۆی لە گەڵ بە ئەندامبوومی سوید و فینلاند لە ناتۆدا وەک خۆی گوتەنی لاگرانی تیرۆر دووپاتکردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گەشتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجانەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرۆک کۆماری تورکیا کە فینلاند و سوید بە پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تۆمەتبار دەکات، هەڵوێستی پێشووی خۆی بۆ رۆژنامەنووسان دووپات کردەوە و گوتی "تا من سەرۆکی تورکیا بم، ناتوانین بە بەئەندامبوونی وڵاتانی لاگری تیرۆر لە ناتۆدا بڵێین "بەڵێ".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا ئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ نه‌کات چی ده‌که‌ین؟ ئێمە خۆمان دەپارێزین. ئێمە لە هیچ شوێنێک مۆڵەت وەرناگرین بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له وتووێژ له باره‌ی ناوبژیوانی تورکیاش له قه‌یرانی ئۆکرانیا له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان وتی: سبه‌ی دووشه‌ممه په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئۆکرانیا ده‌که‌م. ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی لایەنەکان بۆ بەردەوامیدان بە دیالۆگ و دیپلۆماسی.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شه‌ممه به بۆنه‌ی ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی ئازه‌ربایجان بە سه‌رپه‌رشتی شاندێکی باڵا سەردانی ئازه‌ربایجانی کرد.
شارەزایان لەسەر ئەم باوەڕەن تورکیا کە خۆی لە چەندین وڵات ھێزی سەربازیی ھەیە و لە عێراق و سوریاش بەردەوام خەریکی ئاژاوە و شەڕنانەوەیە ، دەیھەوێ بە ئەندامبوونی فینلاند و سوید لە ناتۆش لە بەرژەوەندیی خۆی بقۆزێتەوە .