جێگیرکردنی چەکی قورسی یۆنان لە دوورگەی کێشە لەسەر لەگەڵ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409051-جێگیرکردنی_چەکی_قورسی_یۆنان_لە_دوورگەی_کێشە_لەسەر_لەگەڵ_تورکیا
  میدیاکانی تورکیا باسیان لە بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازیی و چەکی یۆنان لە دوورگەی کێشە لەسەری تورکیا لەگەڵ یۆنان لە دەریای ئیژە کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2022 02:49 Asia/Tehran
  • جێگیرکردنی چەکی قورسی یۆنان لە دوورگەی کێشە لەسەر لەگەڵ تورکیا

  میدیاکانی تورکیا باسیان لە بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازیی و چەکی یۆنان لە دوورگەی کێشە لەسەری تورکیا لەگەڵ یۆنان لە دەریای ئیژە کردووە .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە یۆنان دوورگەی کیچی (پێسریمۆس)ی  کە هەشت کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای نیمچە دورگەی بۆدروم لە دەریای ئیژە دوورە ، میلیتاریزە کردووە و سەربازانی یۆنان جێگیر کراون.

دوورگەی کیچی دەکەوێتە نێوان دوورگەکانی کۆس و کالیمینۆسی یۆنان کە نزیکترین دوورگەیە لە شاری گەشتیاریی بۆدرومی تورکیا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێزەکانی یۆنان و چەکی قورس کە لەو دوورگەیە جێگیر کراون بڵاو کراوەتەوە.

تۆکمۆغڵو وتی: یۆنان دەیەوێت بە جێگیرکردنی هێز و چەکی قورس زاڵ بێت بەسەر دوورگەکەدا، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.