چوار چەکداری دیکەی پەکەکە لە باکووری عێراق دا کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409219-چوار_چەکداری_دیکەی_پەکەکە_لە_باکووری_عێراق_دا_کوژران
هێزە چەکدارەکانی تورکیا جارێکی تر لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی، چوار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری عێراق دا کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2022 16:31 Asia/Tehran
  • چوار چەکداری دیکەی پەکەکە لە باکووری عێراق دا کوژران

هێزە چەکدارەکانی تورکیا جارێکی تر لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی، چوار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری عێراق دا کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم چوار چەکدارەی پەکەکە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی قفڵی پەنجە و پەنجە بەور کوژراون.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها لە سەر بەردەوامی و توندبوونەوەی هێرشی بێ وچانی سەر بنکەکانی پەکەکە پێداگری کراوە.

ئانکارا کەڵکاژۆیی لە چڕبوونەوەی بیروڕای گشتیی جیهان لە سەر گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، هێرشەکانی دژی پەکەکە لە نێوخۆی وڵات و باکووری سووریاو عێراق توندتر کردووەتەوە.