پەروین بوڵدان و میدحەت سەنجەر بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە
لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان و میدحەت سەنجەر بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە و 43 کەسیش وەک راوێژکاری ئەو پارتە هەڵبژێردران.
دوێنێ یەکشەممە 3ی تەموزی 2022، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە بە دروشمی "ئێمە چارەسەرین" بە بەشداریی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان و میدحەت سەنجەر ە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە.
هەروەها 43 ئەندام لە توێژە جیاوازەکان وەک ئەندامی راوێژکاری هەدەپە هەڵبژێردران کە ئەمە یەکەمین هەنگاوی ئەو حزبەیە بۆ گۆرینی هەیکەلی کاری حزبایەتی کە دەستەیەکی راوێژکاری دابەمزرێنن و لەرێی کۆنگرەوە دەنگیان پێبدرێت.
مەحفوز گولەریوز، هاوسەرۆکی کاروباری ڕێکخستنی هەدەپە لە وتەیەکدا لەبەردەم ئامادەبووانی کۆنگرەکەدا وتی:" بەڵێن دەدەین ناوەندی فاشیزمی ئەنقەرە بگۆڕین بۆ ناوەندێکی دیموکراسی".
پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە ساڵی 2012ـدا دامەزراوە، سێیەم گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا و زۆرترین دەنگدەری هەدەپە کوردن.