ته‌مووز 14, 2022 04:10 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە: دوور نییە لەپاش هەڵبژاردن ئیدی پارتێک بە ناوی داد و گەشە نەمێنێت

«سەلاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: دوور نیە لەپاش هەڵبژاردن ئیدی پارتێک بە ناوی پارتی داد و گەشە (ئاکپارتی) لە تورکیا نەمێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «سەلاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە،سەرەڕای بوونی گەندەڵی و خراپیی دۆخی دارایی هاوڵاتیانی تورکیا، بەڵام بەگوێرەی راپرسییەکان پارتی دادو گەشە (ئاکپارتی) ھەتائێستاش ھەر دەتوانێت 30%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەمە بە واتای مانەوەی ئەم پارتە بۆ ماوەیەکی درێژ نییە.

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا ئاکپارتی حزبێکە کە خاوەن وتارێکی رەوا نیە و ئەوانەشی لە رابردودا باوەڕیان بە وتاری ئەو حزبە هەبوو، لەئێستادا ئەو حزبەیان بەجێ هێشتوەو ئەوانەش دەستیان لە دزیدا نەبوو چیتر نەیانتوانی بوەستن و ئاکپارتیان بەجێهێشت.

سەلاحەددین دەمیرتاش جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەمڕۆ لەناو هیچ ئۆرگانێکی ئاکپارتی دا خاوەن ئەرکێک نادۆزیتەوە خاوەن بەرژەوەندیی تاکەکەسی و سودو قازانج نەبێت، بۆیە پرسیار ده‌کەین، که‌ ئایا دوای ئه‌و ئه‌نجامه‌، ئایا ئەو حزبە تەریک ناخرێنتەوەو شتێک بە ناوی ئاکپارتی دەمێنێت؟.

سەرپەیڤ