لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگەیەکی کوردنشینی تورکیا (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410574-لە_ڕووداوێکی_هاتوچۆ_لە_پارێزگەیەکی_کوردنشینی_تورکیا_(١٥)_کەس_گیانیان_لەدەستدا
‌ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە ناوچەیەکی کوردنشینی تورکیا (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢٢) کەسی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2022 14:01 Asia/Tehran
  • لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگەیەکی کوردنشینی تورکیا (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا

‌ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە ناوچەیەکی کوردنشینی تورکیا (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢٢) کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان (ئەدەنە و دیلۆک) لە سنووری پارێزگای دیلۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢٢) کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوو رۆژنامەوان، دوو کارمەندی تەندروستی و سێ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەناو ئەو کەسانەدان کە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.