30 کوژراو و 45 بریندار لە ئەنجامی رووداوی ھاتوچۆ لە ماردین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410579-30_کوژراو_و_45_بریندار_لە_ئەنجامی_رووداوی_ھاتوچۆ_لە_ماردین
لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا ئۆتۆمبیلێک بە لێدان لە قەرەباڵغیی خەڵک  بووە ھۆی کوژرانی 30 کەس  و 45 کەسیش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2022 02:59 Asia/Tehran
  • 30 کوژراو و 45 بریندار لە ئەنجامی رووداوی ھاتوچۆ لە ماردین

لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا ئۆتۆمبیلێک بە لێدان لە قەرەباڵغیی خەڵک  بووە ھۆی کوژرانی 30 کەس  و 45 کەسیش برینداربوون.


 لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە شاری ماردین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٥ کەسیش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و چووە ناو ئەو خەڵکەی کە بە هۆی ڕووداوی ٣ ئۆتۆمبیلەوە لەم شوێنە کۆبوونەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، هێزەکانی فریاگوزاری و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوەش لەم شوێنە ئامادە بوون کاتێک ئۆتۆمبیلەکە چووە ناو خەڵکەکەوە و ئەوانی خستەژێر خۆی . 

هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری ئەم ڕووداوە کەموکوڕییەکی تەکنیکی بووە لە ستۆپەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە.