سزای قورس بۆ سەرکردەیەکی داعش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i412163-سزای_قورس_بۆ_سەرکردەیەکی_داعش_لە_تورکیا
دادگای تورکیا سێ جار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر یەکێک لە سەرکردەکانی داعشدا سەپاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2022 15:19 Asia/Tehran
  • سزای قورس بۆ سەرکردەیەکی داعش لە تورکیا

دادگای تورکیا سێ جار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر یەکێک لە سەرکردەکانی داعشدا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ،«جەمال عەبدوڕەحمان عەلەوی» یەکێک لە سەرکردەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش لە دادگای «غازی ئانتەپ»ی تورکیا دادگایی کراو بڕیاری کۆتایی لە دژی دەرچوو.

دادگای تاوانەکان لە بنکەی داواکاری گشتیی پارێزگای «غازی ئانتەپ» سزای سێ جار زیندانی هەتاهەتایی بە کاری سەختی سەپاند بە سەر «عەلەوی»دا، کە تۆمەتبارە بە دەرکردنی فەرمانی لە سێدارەدان بۆ دوو هاووڵاتیی تورک کە یەکێکیان لەشکری بووە.

بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەبەردەستدان ئەم سەرکردەیەی داعش لە سووریا دادوەری ئەم گرووپە تیرۆریستییە بووە.

جێگای ئاماژەیە کە «جەمال عەبدوڕەحمان عەلەوی» ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە.