تشرینی دووه‌م 03, 2022 11:03 Asia/Tehran
  •  جەختکردنەوەی ئەردۆغان لەسەر پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ چوارشەممە خواستی وڵاتەکەی بۆ درێژەدان بە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەربڕی و وتی: ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل درێژە پێ بدەین، ئیدی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان هەرچییەکیش بێت فەرق ناکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان ئانکاراو تەلەبیب لە ماوەی ڕابردوودا ئاستێکی باڵای لە ڕووی دیدار و کۆبوونەوە بەخۆیەوە بینیوە ، وتیشی: پەیوەندیی چڕ و پڕمان لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی دا ھەبوو،  ئەو پەیوەندییانەش لە ١٧ی ئابدا ، کاتێک بڕیاری فەرمیمان دا بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییەکانمان، گەییشتە ئەوپەڕی خۆی.

ئەم لێدوانانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە کە بە بڕوای زۆرێک لە کارناسان، زایۆنییەکان بە قۆستنەوەی لە بارودۆخی سیاسی و ئابووریی حکومەتی تورکیا، هەوڵ دەدەن تواناکانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی فێڵبازانە لە پێناو ئامانجە نەگریسە ناوچەییەکانی خۆیان بەکار بێنن، ھەربۆیە گەشتەکەی حەوتەی ڕابردووی «بێنی گانتز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیش بۆ تورکیا، لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئەو ئامانجانە لێک دراوەتەوە.

سەرپەیڤ