واژۆکرانی فەرمانی باڵوێزی نوێی تورکیا لە ئیسرائیل لەلایەن ئەردۆغانەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی دەستپێکردنی کارەکانی "شاکەر ئۆزکان تورونلار"، باڵوێزی نوێی ئەم وڵاتە لە فەلەستینی داگیرکراو (ئیسرائیل)ی واژۆ کرد.
ئەنقەرە هەمیشە بانگەشەی داکۆکی لە نەتەوەی فەلەستین دەکات لە دژی داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، کەچی ئەم داکۆکییە تەنیا لە وشەدا سنووردار بووە. تورکیا لە ساڵی ١٩٤٩دا دانی بە ڕژێمی زایۆنیدا ناو لەو کاتەوە پەیوەندییەکانی نێوان پارتەکان لە بواری ئابووری و سەربازی دەستی پێ کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیوم، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی، دوێنێ بە فەرمی بڕیاری دیاری کرانی«شاکر ئۆزکان تورونلار»ی وەک باڵوێزی ئەنقەرە لە تەلەبیب واژۆ کرد.
لەم دواییانەدا،دوای چوارساڵ لەئاڵۆز بوونی پەیوەندییەکان کە بووە هۆی بانگ کردنەوەی باڵوێزەکانیان، تورکیا و ئیسرائیل ڕێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی باڵوێزی هەردوولا و بووژاندنەوەی پەیوەندییەکان.
هەروەها «ئیریت لیلیان» وەک باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنی لە تورکیا دەستنیشان کرا.