پێداگرتنەوەی تورکیا لەسەر ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکانی لە عێراق و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414176-پێداگرتنەوەی_تورکیا_لەسەر_ئۆپەراسیۆنە_نایاساییەکانی_لە_عێراق_و_سوریا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا جارێکی تر پێداگری لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نایاساییەکانی لە خاکی عێراق و سوریا بۆ خۆی وتەنی خەباتی دژی پەکەکە کردەوە، ئەمەش ھەمان بابەتە کە بەغدا و دیمەشق گەلێک جار ناڕەزایەتیان لە دژی ئەو کارەی ئەنقەرە دەربڕیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2023 08:15 Asia/Tehran
  • پێداگرتنەوەی تورکیا لەسەر ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکانی لە عێراق و سوریا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا جارێکی تر پێداگری لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نایاساییەکانی لە خاکی عێراق و سوریا بۆ خۆی وتەنی خەباتی دژی پەکەکە کردەوە، ئەمەش ھەمان بابەتە کە بەغدا و دیمەشق گەلێک جار ناڕەزایەتیان لە دژی ئەو کارەی ئەنقەرە دەربڕیوە.

ئەنقەرە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و لقە پەیوەندیدارەکانی لە نێویاندا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی خستۆتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان و جگە لە تورکیا، ناوچەکانی باکوری عێراق و سوریاش کەوتووەتە بەردەم هێرشی نایاسایی. بابەتێک کە گەلێک جار ڕووبەڕووی ئیدانەو دژایەتیی توندی بەغداو دیمەشق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووەتەوە و بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەم دوو وڵاتەیان زانیوە.

بەگوێرەی کەناڵی TRT، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە: گوایە لەشکریانی ئەم وڵاتە لە شەڕگەی "قەڵغانی فورات" و "چڵە زەیتون"، لە باکوری سوریا، دە چەکداری ئەندامی ڕێکخراوی جیایی خوازی "پەکەکە/یەپەگ"یان کە خۆیانیان بۆهێرشکردنە سەر ئەم ناوچەیە ئامادە کردبوو، لە چالاکی خستووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ئەو تیرۆریستانەی کە تاکە ئامانجیان تێکدانی ناوچەکەیە، بەو جۆرەی کە ھەڵدەگرێت سزا دەدەین.