ئەگەری دیداری ئەردۆغان و ئەسەد پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414213-ئەگەری_دیداری_ئەردۆغان_و_ئەسەد_پێش_هەڵبژاردنی_سەرۆکایەتیی_تورکیا
میدیاکانی تورکیا باسی ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی وڵاتەکەیان و سوریایان کردووە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2023 20:29 Asia/Tehran
  • ئەگەری دیداری ئەردۆغان و ئەسەد پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا

میدیاکانی تورکیا باسی ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی وڵاتەکەیان و سوریایان کردووە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا.

بەگوێرەی ئاژانسی فارس، ڕۆژنامەی ئایدنلیکی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا پێدەچێت پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا چاوی بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بکەوێت.

ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتاردانێکی ئەم دواییەی، وێڕای ئاماژەدان بە ئەگەری دیدار لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، ڕاشیگەیاند کە، پێی خۆشە پڕۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق خێراتر بکات.

ئەردۆغان هەروەها بەڕێوەچوونی  کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ڕووسیا و سوریای لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕاگەیاند.