پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تەوەرەی ڕاوێژی ئەمیر «عەبدوڵڵاهیان»ن لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414381-پەیوەندییە_دووقۆڵییەکان_تەوەرەی_ڕاوێژی_ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_ن_لە_تورکیا
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەدواداچوون بۆ پرسەکانی پەیوەست بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، بە سەرنجدانی ئاستی باڵای پەیوەندییەکانی تاران و ئەنقەرە لە بەرنامەدایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2023 11:29 Asia/Tehran
  • پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تەوەرەی ڕاوێژی ئەمیر «عەبدوڵڵاهیان»ن لە تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەدواداچوون بۆ پرسەکانی پەیوەست بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، بە سەرنجدانی ئاستی باڵای پەیوەندییەکانی تاران و ئەنقەرە لە بەرنامەدایە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە.

لەم پێوەندییەداو بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کاتی گەییشتن بە ئەنقەرە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: بەدواداچوون بۆ پرسەکانی پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی بەرزی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە و ئەو پرسە جۆراوجۆرانەی کە لە ئارادان، لە بەرنامەی ئەم گەشتەدایە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وتیشی: پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ڕێچکەیەکی ڕاستە و ئەمڕۆ دەتوانین ئاماژە بە تورکیا بکەین وەک یەکێک لەو دراوسێیانە کە باشترین پەیوەندیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: لە میانەی دیدار لەگەڵ «مەولود چاوش ئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیاو «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، سەبارەت بە هەندێک بابەتی ناوچەیی لەوانە ڕۆژئاوای ئاسیا، قەفقازی باشوور و پرسە نێودەوڵەتییەکان ڕاوێژو گفتوگۆ دەکەم.