کانونی دوھەم 17, 2023 20:00 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»

وەزیری دەرەوەی ئێران له گەڵ سەرۆکی تورکیا کۆبووەوەو لە بارەی بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا وتووێژیان کرد.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەشتەکەی بۆ ئەنقەرە و پێش دیدار لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ «چاوش ئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ڕاوێژی نێوان دەسەڵاتدارانی تاران و ئەنقەرە، ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ تورکیاو هەروەها پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، باشووری قەفقازو گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان تورکیا و سوریایە.

سەرپەیڤ