شوبات 08, 2023 23:26 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا نۆ هەزار کەسی تێپەڕاند

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵکشانی ژمارەی بوومەلەرزەکانی بۆ زیاتر لە ٩ هەزار کەس ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز،« رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی چوارشەممە رایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لەم وڵاتەدا گەیشتووەتە ٩٥٧٠ کەس و هەروەها ژمارەی بریندارانی ئەم ڕووداوەش بۆ ٥٢ هەزار و ٩٧٩ کەس زیادی کردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە، لە بوومەلەرزەکەدا ھەروەھا شەش هەزار و ٤٤٤ بیناش کاول بووە، وتی: ئەرکێکی قورسیان لە سەر شانەو لە کەشوهەوایەکی سەختدا، ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورە بوونەتەوە کە ڕووبەرێکی گەورەی داگرتووە.

کاتژمێر چوار لە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان، بوومەلەرزەیەکی ٧.٦ بە پێوەری ڕیختەر ڕوویدا، کە لە ١٠ پارێزگای باشووری تورکیا و وڵاتە دراوسێکەی واتە سوریا زیانێکی زۆری لێ کەوتەوە.

هەروەها، دووەم بوومەلەرزەی گەورە بە پلەی 7.4  ڕیختەر لە ھەمان ڕۆژدا ڕووی دا، کە بووە هۆی پەرە سەندنی زیانەکان.

سەرپەیڤ