ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەییشتە ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i415114-ژمارەی_قوربانیانی_بوومەلەرزەکەی_تورکیا_گەییشتە_٢٤_هەزار_و_٦١٧_کەس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، «فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکەی باشووری ئەو وڵاتە بۆ ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس ھەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2023 01:22 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەییشتە ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، «فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکەی باشووری ئەو وڵاتە بۆ ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدەریی «ئانادۆلۆ»ی تورکیاوە، ئۆکتای ئتیشی: ئۆپراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن هێشتا بەردەوامە و ھەتا دوایین چرکە هیوا لەدەست نادەین بۆ ڕزگارکردنی گیرخواردووانی ژێر داروپەردوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەموو ڕێکارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەگیردرێتەبەر.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «فەخرەدین کۆجا»، وەزیری تەندروستیی تورکیاش پێشتر ژمارەی کوژراوانی ئەم بوومەلەرزەیەی بە ٢٢ هەزار و ٣٢٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیشی ٨٠ هەزار و ٨٨ کەس ڕاگەیاندبوو.

پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠ی فڤریە) باری نائاسایی لە ١٠ ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوی ئەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.