باری تەندروستیی ئەردوغان تێکچوو
نیسان 26, 2023 21:45 Asia/Tehran
«ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان» سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستیی تێکچوو، بەرنامەیه‌کی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە، که پێشتر بەرنامهی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، «ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان» که هاوکات سه‌رۆکی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه، بە هۆکاری تێکچوونی دۆخی تەندروستیی ڕۆژی چوارشەممە گردبوونەوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی هەڵوەشاندەوە.
ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی، "ئەمڕۆ بە ڕاوێژی پزیشکەکانم لە ماڵەوە پشو دەدەم".
درەنگانی شه‌وی رابردو ئەردۆغان له‌میانی چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا دۆخی ته‌ندروستیی تێکچوو، دواتر راگه‌یه‌ندرا که بەهۆی تێکچوونی گەدەیهوه هەستی بە نەخۆشی کردووە.