بەشداریی 88.48% جەماوەری تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i417907-بەشداریی_88.48_جەماوەری_تورکیا_لە_هەڵبژاردنەکانی_سەرۆکایەتیی_کۆماری_تورکیا
لە سیانزەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا 88.48%ی خاوەنی مەرجی دەنگدان چوونەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2023 21:32 Asia/Tehran
  • بەشداریی 88.48% جەماوەری تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا

لە سیانزەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا 88.48%ی خاوەنی مەرجی دەنگدان چوونەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.

جەماوەری تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان (بۆ ماوەی ٥ ساڵ) و ئەندامانی نوێی پەرلەمان چوونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و زیاتر لە ١٩١ هەزار سندوقی دەنگدان لە ٩٧٣ شار و ١٠٩٤ دەستەی هەڵبژاردنی شار لە سەرانسەری تورکیا کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەرچاوە هەواڵییەکانی تورکیا بە گێڕانەوە لە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە، ڕایانگەیاند کە لە میانی هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ڕۆژی یەکشەممەدا، بە بەشداریی ٨٨.٤٨%ی خەڵک، بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا تۆمار کرا.

هەروەها له بیست و ھەشتەمین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا، 86.55%ی کەسانی خاوەنی مەرجی دەنگدان له وڵاتی تورکیا چوونه بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.

جەماوەری تورکیا هەمیشە بەشدارییەکی بەربڵاویان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبووە.