کانونی دوھەم 28, 2024 13:00 Asia/Tehran

ئەمریکا، گرێبەستی فرۆشتنی بڕی٢٣ملیاردۆلار فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ بە تورکیای پشت ڕاست کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پاش ئەوەی ئانکارا، بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆی پشت ڕاست کردەوەو دوای چەند مانگ دانوستان، سەرەنجام لە رۆژی هەینی، حکومەتی ئەمریکا گرێبەستی٢٣ملیار دۆلاریی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ بە تورکیای پەسەند کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەایند، تورکیا چل فڕۆکەی ئێف-١٦ی تازەو کەرەستەی پێویست لە ئەمریکا وەردەگرێ بۆ ئەوەی ٧٩ جێتی ئێستای خۆی نۆژەن بکاتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی وتی: ئەو وڵاتە تاکاتێک کە بەڵگەکانی پشت ڕاست کراوەی ئەندامەتی سوید لەلایەن تورکیاوە، نەگەیشتبووەدەست واشنگتۆن، گڵۆپی سەوزی بەو سات و سەودایە پێشان نەدا.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەرلەوە بەو بیانووە کە سوید داکۆکی لە کوردە نەیارەکانی تورکیا دەکا، نەیارەتی کردبوو لەگەڵ ئەندامەتی ئەو وڵاتە لە ناتۆدا.

سەرپەیڤ