دەم پارتی: نابێت هەڵەکانی رابردوو بەرامبەر بە کورد دووبارە بکرێنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i438840-دەم_پارتی_نابێت_هەڵەکانی_رابردوو_بەرامبەر_بە_کورد_دووبارە_بکرێنەوە
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە ئاماژە بەوەی کە وێڕای دانانی قەییوم بۆ سەر شارەوانییەکانیان، دەیانەوێت پرۆسەی چارەسەری سەربگرێت، وتیشی: ''رێگەی بەهێزکردن و سەقامگیرکردنی تورکیا، چارەسەرکردنی پرسی کوردە''.
(last modified 2025-05-15T12:35:01+00:00 )
May 15, 2025 14:42 Asia/Tehran
  • دەم پارتی: نابێت هەڵەکانی رابردوو بەرامبەر بە کورد دووبارە بکرێنەوە

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە ئاماژە بەوەی کە وێڕای دانانی قەییوم بۆ سەر شارەوانییەکانیان، دەیانەوێت پرۆسەی چارەسەری سەربگرێت، وتیشی: ''رێگەی بەهێزکردن و سەقامگیرکردنی تورکیا، چارەسەرکردنی پرسی کوردە''.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی دوێنێ چوارشەممە، لە شاری مووش لە شارە کوردنشینەکانی تورکیا لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رایگەیاند، پرۆسەی چارەسەری بە قۆناخێکی ''گرنگ'' گەیشتووە.باکرهان ڕاشیگەیاند: ''سەرخستنی ئەم پرۆسەیە ئازارەکانی ناخمان دادەمرکێنێتەوە''. هاوسەرۆکی دەم پارتی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە رێگەی بەهێزکردن و سەقامگیرکردنی تورکیا، چارەسەرکردنی پرسی کوردە، وتیشی: ''نابێت هەڵەکانی رابردوو بەرامبەر بە کورد دووبارە بکرێنەوە''شایانی باسە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ی ئاداری 2024ی تورکیاوە تاوەکوو ئێستا، قەییوم لەسەر 10 شارەوانیی دەم پارتی دانراوە.