ئه‌یلوول 29, 2025 13:49 Asia/Tehran
  • کۆنگرێسی ئەمریکا نەیاری پێدانی ماتۆڕی شەڕکەرە بە تورکیا

کۆنگرێسی ئەمریکا هەناردەکردنی ماتۆڕی شەڕکەری "کائان" بە تورکیای قەدەغە کرد

کۆنگرێسی ئەمریکا پێدانی ماتۆڕەکانی "F110"ی بۆ فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمی تورکیا "کائان"ی ڕاگرت. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەم کارەی کۆنگرێسی ئەمریکا بەرنامەی بەرهەمهێنانی ئەم فڕۆکەیە دوادەخات. تورکیا بە وەرگرتنی ئەم ماتۆڕە شەڕکەرە لە ئەمریکا، بڕیار بوو بەشێک لە فڕۆکە کۆنەکانی"F-16"ی خۆی  بگۆڕێ  و بتوانێت بچێتە ناو گروپی بەرهەمهێنەرانی فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمەوە. کۆنگرێسی ئەمریکا دژی فرۆشتنی ماتۆڕی شەڕکەر بە تورکیایە لە کاتێکدا ئەردۆغان لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەوڵیدا  ڕازی بکات  کە  ڕێککەوتنە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات جێبەجێ بکرێن. شارەزایان دەڵێن، ئەم کارەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەریدەخات کە ئەمریکا هیچ متمانەیەکی بە تورکیا و سەرکردەکانی نییە، لەکاتێکدا تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بە هەموو پرسەکانی ناوچە،  پەیڕەوی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا کردووە.

سەرپەیڤ