هەڵمەتی بەربڵاو بەدژی باندێکی ساختەکردنی بەڵگە لە 22 پارێزگەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i442090-هەڵمەتی_بەربڵاو_بەدژی_باندێکی_ساختەکردنی_بەڵگە_لە_22_پارێزگەی_تورکیا
بەفەرمانی داواکاری گشتیی ئەنقەرە ، هەڵمەتێکی بەربڵاو بەدژی باندێکی ساختەکردنی بەڵگە لە 22 پارێزگەی تورکیا بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-10-07T09:24:00+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2025 12:52 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی بەربڵاو بەدژی باندێکی ساختەکردنی بەڵگە لە 22 پارێزگەی تورکیا

بەفەرمانی داواکاری گشتیی ئەنقەرە ، هەڵمەتێکی بەربڵاو بەدژی باندێکی ساختەکردنی بەڵگە لە 22 پارێزگەی تورکیا بەڕێوەچوو.

لەو هەڵمەتەدا کە ئەمڕۆ سێشەمە ، هاوکات لە 22 پارێزگەی تورکیا بە ئەنقەرەشەوە ، بەڕێوەچوو ، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ئەووڵاتە ، 125 گومانلێکراویان لەبواری ساختەکردنی بەڵگەی مۆڵەتنامەی شۆفیری و بڕوانامەی زانکۆکان و وەرگرتنی واژۆی ئەلەکتڕۆنیی لەبەرپرسانی حکومیی ، قۆڵبەست کرد. 

بەگوێرەی زانیارییەکان ، تائێستا 92 گومانلێکراو زیندانی کراون و دۆسیەیان لە دادگا، بۆ تۆمارکراوە.

نووسینگەی لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانی سایبێری لە دادگەی گشتیی ئەنقەره ، ماوەیەک لەوە پێش ، لێکۆڵینەوەی لەسەر واژۆ ئەلەکترۆنییەکان و سەنتەرەکانی هاوپێوەند و بەڵگەی ساختەی پێوەندیدار بە بەرپرسانی حکومیی ، دەست پێکردبوو و ئەو باندەی خستبووە ژێر چاوەدێرییەوە .