کانونی یه‌که‌م 24, 2025 17:47 Asia/Tehran
  • کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی هەڵگری بەرپرسانی باڵای لیبیا لە تورکیا

فڕۆکەی هەڵگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای لیبیا، "محەممەد عەلی ئەحمەد حەداد" و چەند بەرپرسی باڵای لەشکریی پاش هەستانی لە فڕۆکەخانەی ئانکارا، کەوتە خوارەوەو هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.

فڕۆکەکە لەکاتی گەڕانەوە بۆ ترابلۆس و پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورک لە ئانکارا و دانوستان لەبارەی هاوکارییە سەربازییەکان، کەوتەخوارەوە. وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە سندوقی ڕەشی فڕۆکەو ئامێری تۆماری دەنگی ژووری فڕۆکەوان دۆزراوەتەوەو تاووتوێکان بۆ ئاشکراکرانی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی دەس پێ بووە. پاش ئەو ڕووداوە، دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیا سێ رۆژی وەک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندووەو ئاڵاکان لە سەرتاسەری وڵاتدا، نیوەهەڵواسراون. هەروەها شاندێکی بەرپرسانی لیبیا بۆ هاوکاری لەبارەی تاووتوێی ڕووداوەکە، رەوانەی تورکیا کراوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەبۆنەی ئەو ڕووداوەو گیان لەدەستدانی ژەنەراڵ محەممەد حەداد، سەرۆک ئەرکانی گشتیی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیاو شاندی یاوەری سەرەخۆشی کرد.

سەرپەیڤ