چوونەسەری ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چیای گابار لە تورکیا
شوبات 21, 2026 17:42 Asia/Tehran
ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە ناوچەی گاباری تورکیا دوای دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نوێ ڕۆژانە گەیشتووەتە هەشتاد ھەزار بەرمیل.
چالاکییەکانی دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی چیای گابار لە پارێزگای شێرناخی تورکیا، دوای ڕاگەیاندنی دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نەوتی لە ساڵی دووهەزار و بیست و دوو ، چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە، بە پێی ڕاگەیندرانی بەرپرسان، لەو ناوچەیدا ڕۆژانە نزیکەی هەشتا هەزار بەرمیل نەوت لە ناوچەکە بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵكەندن و دۆزینەوەی نەوت هەروا درێژەی هەیە .
لە دیسامبەری دووهەزار و بیست و دوو ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەروك كۆماری توركیا باسی دۆزینەوەی كێڵگەیەكی كرد بە پاشەكەوتی سەد و پەنجا ملوێن بەرمیل نەوت لە ناوچەی كوێستانیی گابار .
ئێستاكە لە نۆ كێڵگەی نەوتیی ئەو ناوچەیە ڕۆژانە هەشتا هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت .