تورکیا ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی سەتی ٢٩.٧٣ ڕاگەیاند
تشرینی یهکهم 05, 2026 18:20 Asia/Tehran
ڕێکخراوی ئاماری تورکیا، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی ئەو وڵاتەی لەمانگی سیتپتەمبەردا سەتی ٢٩.٧٣ راگەیاند.
بەپێی ئاماری فەرمی، شاندەری نرخی بەکارهێنەر لە سیپتەمبەر لەبەراوەرد لەگەڵ مانگی ڕابردوو، سەتی یەک پۆینت هەشتاو چوار زیادی کردووە. گرووپی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لە هەڵاوسانی تورکیا، ناسراو بە "ئێنەگ" ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی زۆر زیاتر و سەتی چل و شەش پۆینت شەست و یەک مەزەندە کردووە. ئەو گرووپە هەروەها هەڵاوسانی مانگانەی سیپتەمبەری دوو پۆینت دە لەسەتا ڕاگەیاند. بەم چەشنە، لەنێوان ئاماری فەرمیی تورکیاو هەڵسەنگداندنی گرووپی سەربەخۆ، سەتی شازدە پۆینت هەشتاو هەشت یەکە جیاوازی هەیە. هەڵاوسان و هەڵکشانی تێچووی ژیان هەروا لە گرینگترین کێشەو ئاستەنگەکانی ئابووریی تورکیا بەئەژمار دێ و ڕاستەوخۆ کاردەکاتەسەر توانای کڕینی خێزانەکان.