نەیارەتیی گەورەترین پارتی خەنیمی ئەردۆغان لەگەڵ ناردنی هێز بۆ یەمەن
سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا(جەهەپە) وەک گەورەترین پارتی خەنیمی ئەردۆغان وێڕای نەیارەتیی لەگەڵ ناردنی هێز بۆ یەمەن بۆ پشتگریی لە ریاز، ئەو بابەتەی بە گەڵاڵەی ترەمپ زانی بەمەبەستی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی.
ئوزگور ئوزەل وتی: ناردنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ یەمەن بەمەبەستی شەڕکردن لەوێ، بەهیچ لەونێک گەڵاڵەو پێشنیاری ئانکارا نەبووەو بێتوو ئەو هێزە ڕەوانە بکرێ، تورکیا تێوەگلاوی شەڕ دەبێ و دەکەوێتە دۆخی جەنگەوە. ڕێککەوتننامەی بەرگریی نێوان عەرەبستان، تورکیا و پاکستان لەچاوەڕوانیی پەسەندکران دایە لە پەرلەمانی تورکیا هەتا بەفەرمیی بخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، لێدوانەکانی ترەمپیش کە وتبووی: ڕەنگە داوا لە تورکیا بکا دژی سوپای یەمەن دەسوەردان بکا، بەرەوڕووی کاردانەوەی میدیاکان و بیروڕای گشتیی بووەتەوە.