درێژەی تۆڵەسەندنەوەی سیاسیی قلیچدارئۆغڵوو؛ ٤٨ کەسایەتیی نزیک لە ئوزگور ئۆزەل لە پارتەکەی دەرکران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i447550-درێژەی_تۆڵەسەندنەوەی_سیاسیی_قلیچدارئۆغڵوو_٤٨_کەسایەتیی_نزیک_لە_ئوزگور_ئۆزەل_لە_پارتەکەی_دەرکران
ئەنجوومەنی باڵای دیسیپلینی جەهەپە لە کۆبوونەوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر دۆسییەی پەنجا کەسی تاووتوێ کردو لە کۆتاییدا، دەنگی دا بە دەرکردنی هەمیشەیی چل وهەشت کەس لە پارتەکەیان. ژمارێک کەسایەتی پلەبەرز و بەڕێوەبەرانی خولی سەرۆکایەتیی ئوزگور ئۆزەلیش لەنێو کەسانی دەرکراو دابوون.
(last modified 2026-10-18T13:37:14+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2026 16:12 Asia/Tehran
  • درێژەی تۆڵەسەندنەوەی سیاسیی قلیچدارئۆغڵوو؛ ٤٨ کەسایەتیی نزیک لە ئوزگور ئۆزەل لە پارتەکەی دەرکران

ئەنجوومەنی باڵای دیسیپلینی جەهەپە لە کۆبوونەوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر دۆسییەی پەنجا کەسی تاووتوێ کردو لە کۆتاییدا، دەنگی دا بە دەرکردنی هەمیشەیی چل وهەشت کەس لە پارتەکەیان. ژمارێک کەسایەتی پلەبەرز و بەڕێوەبەرانی خولی سەرۆکایەتیی ئوزگور ئۆزەلیش لەنێو کەسانی دەرکراو دابوون.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی پارتی کۆماریخوازی گەل، ئەو کەسانەی باسیان لێوە دەکرێت، سەرەڕای پاراستنی ئەندامێتییان لەو حزبەدا، کاریان بۆ پارتێکی دیکەی سیاسی دەکرد، کە بە داواکاری دەرکردنی هەمیشەیی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزیی ڕەوانەی ئەنجومەنی باڵای دیسپلینی کرابوون.

مەبەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئێستای جەهەپە لە پارتی دیکە، یەنی پارتی بوو، پارتێک کە بازنەی نزیک لە ئوزگور ئۆزەل تێیدا کاریان دەکرد دوای ئەوەی قەیرانی سەرکردایەتی لە جەهەپەدا توندتر بوو. دەرکردنی ٤٨ کەسایەتی دیاری جەهەپە دوایین قۆناغی ململانێکان بوو، کە نیشانی دەدات ناکۆکی نێوان هەردوو کوتلە لە ناکۆکییەکی یاسایی لەسەر پێگەوشوێنی کۆنگرە دەرچووە و گۆڕاوە بۆ دابەشبوونێکی بەرفراوانی ڕێکخراوەیی و سیاسی لە سەرەکیترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیادا.