بەشداریی چالاکانەی ئێران لە پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازیی کیمیایی ئەستەموڵ
یازدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازیی کیمیایی تۆرک کێم ئوراسیا ٢٠٢٦ بە بەشداریی نزیکەی سەد وڵات لەوانە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئێران، کاری خۆی دەست پێ کرد.
ئەم پێشانگەیە لە ٢٥ تا ٢٧ی نۆڤەمبەر لە ناوەندی بەڕێوەچوونی پێشانگاکانی ئەستەموڵ ناسراو بە ئای ئێف ئێم بەڕێوە دەچێت و ١٠ کۆمپانیای بەناوبانگی ئێرانیش وەکوو خاوەن غوورفە و ژمارەیەکی دیکەش لە چوارچێوەی دەستەی بازرگانی و سەردانکەر بەشدارییان کردووە. ئەم پێشانگایە هاوکات لەگەڵ پێشانگای ئینتێردای ئەی چاپی قوماشی ئوراسیا بەرپا کراوە. بە سەرنجدان بە گەشەی بەردەوامی پیشەسازیی شیمیایی لە تورکیا لە ماوەی ١٨ ساڵی ڕابردوودا و گەیشتنی بە بەهای ئابووریی بە ٣٣.٦ ملیار دۆلار لەم ساڵەی زایینیدا، بەشداریی کۆمپانیا ئێرانییەکان لەم ڕووداوە هەلێکی تایبەت دەڕەخسێنێت بۆ گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتە گرنگەی ناوچە و هەروەها کەڵکوەرگرتن لە تواناکان و تەکنەلۆژیای تورکیا بۆ دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکانی دوور لە ئێران.