تورکیا
-
قۆڵبەستکرانی ساختەکارێکی ھەڵبژاردن لە تورکیا
May 15, 2023 18:52بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی توێژینەوەی ھەڵبژاردن لە تورکیا لە بەر بڵاوکردنەوەی دەرەنجامی ناڕاست قۆڵبەست کرا.
-
ھەڵبژاردنی تورکیا کەوتە قۆناغی دووەم
May 15, 2023 15:55سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن، هەڵبژاردن دەچێتە قۆناغی دووەم و رۆژی 28ی ئەم مانگە هەڵبژاردنێکی دیکە بەڕێوەدەچێت.
-
ئەردۆغان: بە مەودایەکی زۆرەوە لە پێشەوەین، ئەگەر بچینە قۆناغی دووەمیش ھەمیسان ھەر سەردەکەوین
May 15, 2023 03:11ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستا و کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا بە مەودایەکی زۆرەوە لە پێشەوەین.
-
ئەردۆغان: ڕاگەیاندنی بەپەلەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەست گرتن بەسەر ئیرادەی گەلی تورکیایە
May 15, 2023 01:41ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرامبەر ئەو هەواڵانەی نەیارانی بڵاویان کردووەتەوە، ڕاگەیاندنی بە ھەنگ و پەلەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕکابەرەکانیەوە بە دەست گرتن بەسەر ئیرادەی گەلی تورکیادا ناوبرد.
-
کلیچدار ئوغڵو: ئەمشەو ناخەوین
May 15, 2023 01:25کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانیی میللەت و نەیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: چاودێرانی سندوقەکانی دەنگدان و بەرپرسانی حزبی لە سەرجەم لقەکان و بنکەکانی هەڵبژاردن قەت نابێ لەو شوێنانەی کە هەن بچنەدەرەوە، خەڵکینە، ئەمشەو ئێمە ناخەوین.
-
پارتەکانی لایەنگری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا پێشەنگن
May 15, 2023 01:10دوابەدوای ژماردنی دەنگەکان لە 86%ی سندوقەکانی دەنگدان، لایەنەکانی پشتیوانی ئەردۆغان توانیان 50.49%ی دەنگەکان بەدەست بهێنن.
-
بەشداریی 88.48% جەماوەری تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا
May 15, 2023 01:02لە سیانزەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا 88.48%ی خاوەنی مەرجی دەنگدان چوونەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.
-
دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا؛ ئەردۆغان 52%، کلیچدارئۆغڵو 42%
May 14, 2023 23:14بەپێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە وردە وردە ڕادەگەیەنرێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 52% و کەمال کلیچدارئۆغڵو 42%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
-
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
May 14, 2023 23:04بە لەبەرچاوگرتنی 19.15%ی ئەو دەنگانەی بەدەست هاتوون، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەم شێوەیەن: ئەردۆغان: 55.46% (4990807 دەنگ) و کەمال کلیچدارئۆغڵو 38.57% (3471073 دەنگ).
-
کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا
May 14, 2023 17:31کەناڵی ئەلجەزیرە کۆتایی هاتنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی تورکیای ڕاگەیاند.