تورکیا
-
ئەردۆغان سبەینێ هەینیی لە تورکیادا کرد بە جەژن
نیسان 20, 2023 16:14«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، سبەینێ هەینیی کە لە وڵاتەکەی دا وەک ڕۆژی جەژنە ڕەمەزان دیاری کراوە، پیرۆز کرد.
-
بەردەوامیی پێشەنگ بوونی کلیچدار ئۆغڵو لە ململانێی لەگەڵ ئەردۆغان دا
نیسان 20, 2023 11:53بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک، ژمارەی دەنگەکانی «کەمال کلیچدارئۆغڵو» ڕکابەری سەرەکیی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی ئێستای تورکیاو کاندیدی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە، نزیکەی 9% زیاتر دەبێت.
-
وەزیری ناوخۆی تورکیا: هەموو جیهان ڕقی لە ئەمریکایە
نیسان 19, 2023 21:49وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت: هەموو جیهان ڕقی لە ئەمریکایە
-
کاندیدێکی سەرۆکایەتیی تورکیا: ملیۆنان کورد وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت
نیسان 18, 2023 17:01«کەمال کلیچدارئۆغڵو»، کاندیدی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی تورکیا لەپەیامێکدا رایگەیاندووە: هەرکات کۆشکی چانکایا بزانێ کە لە هەڵبژاردندا دەیدۆڕێنێ، خێرا گێچەڵێک بۆ کورد دەگێڕێ و وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات کە بەڕاستی جێگای شەرمەزارییە.
-
محەمەد عەلی دەسماڵی: دڵخۆشم بەوەی «ھەدەپە» ھەمیسان خۆی ڕێک خاتەوەو دەستەڵاتی شارەوانییەکان لە کوردستانی تورکیا بە دەستەوە بگرێت
نیسان 18, 2023 14:02«محەمەد عەلی دەسماڵی» کارناسی سیاسی و شارەزای پرسی تورکیا ڕایگەیاند: بە داخەوە ئەو ھەل و دەرفەتە مێژووییە کە لە ٢٠١٣دا دەستی کورد کەوت چاخێکی زێڕین بوو کە «پەکەکە» تێکی دا، لە ئێستادا بەوە دڵخۆشم کە «ھەدەپە» خۆی ڕێک خاتەوەو بە تێکۆشینی سیاسی دەستەڵاتی شارەوانییەکان لە کوردستانی تورکیا بە دەستەوە بگرێت.
-
کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکە لە پارێزگای وانی تورکیا
نیسان 17, 2023 07:39پێکدادان لە ناوچەی «ئەرجیش»ی سەر بە پارێزگای وان، بووە هۆی کوژرانی دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لەوانە کەسێک بە ناوی نھێنیی «ھەژار ڕۆنیا» کە لە لیستی شینی تاوانبارانی داواکراودا بووە.
-
ئەردوغان خوازیاری ئامادەکردنی دەستورێکی نوێ بوو
نیسان 15, 2023 17:16سەرۆک کۆماری تورکیا داوای پێکهێنانی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی کرد کە خواست و خەونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت.
-
تورکیا باڵوێزی دانیمارکی بانگ کرد
نیسان 15, 2023 16:25وەزارەتی دەرەوەی تورکیا «دانی ئانان» باڵوێزی دانیمارکی بانگ کرد وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای وڵاتەکەی لە کۆپنهاگن.
-
باڵوێزی تورکیا لە تاران: بایکۆتەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەوایە
نیسان 13, 2023 07:46«حیجابی کرلانقیچ»، باڵوێزی نوێی تورکیا لە تاران، بایکۆتەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە نادادپەروەرانە زانی و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆچوونی خۆیان لەبارەی بایکۆت و سزاکانی سەر ئەم وڵاتە بگۆڕن.
-
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: داخستنی (ههدهپه) پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە
نیسان 12, 2023 11:10رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لهبارهی بڕیاری داخستنی پارتی دیموکراتی گهلان (ههدهپه) هۆشداریی بە دادگای دەستوری تورکیا داوە کە هەر بڕیارێک بۆ داخستنی ئهو پارتە دەچێتە خانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەوه.