ئادار 16, 2025 15:13 Asia/Tehran
  • خۆراکی ساغ وسلامەت چۆن یارمەتی ئێمە ئەدات

بە دڵنیاییەوە هەموومان هەتا رادەیەک ئەزانین کە خۆاردنی چ خۆراکانێک بۆ سلامەتی ئێمە سود وکەڵکیان هەیە و چ خۆاردنانێک ئەگەریی هەیە زیان بگەینن بە جەختەی ئێمەو چلۆن دەتوانین خۆراکی سلامەت وباش بخۆین ، هەربەوجۆرە کە لە بارەی زیان وخەساری زۆرشت لە ژیان ئاگادارین.

بەم حاڵە ئەو زانیاریانەی کە ئێمە هەمانە بە گشتیی بەس وپێویست نین چۆنکە ئەگەر بڕوینە ناوقوڵایی زەرەروزیانەکان ، فەست فودەکان کەمترین پشکی بازاڕیان لە جیهان بە خۆ تەرخان ئەدا یاچیپس وپوفەک وەکوو کەمترین کاڵا دەناسێندران کە لە فرۆشگەکان دا دەفرۆشرێن.

من ئەزانم کە بەخواردنی ڕۆژانە تەنیا سێوێک لە نەخۆشی جۆربەجۆری وەکوو هەڵامەت یان شێرپەنجە پێشگیری ئەکەین. بەم حاڵە هەرڕۆژ دوای نێوەڕووبڕیارئەگرین کە چیپسێک بکەێنەوە ولەتامە ترت وخۆشەکەی چێژ بەرین . لەم وتارەدا بڕیارە زیاتر لە بارەی خۆراکی ساغ وسەلامەت قسە بکەین .  وبەئێوە بڵێین کە بوونی بەرنامەیەکی خۆڕاکی باش کە تیدا هەموو گروپەکانی خۆراک هەیە هەتا چ ڕادە ئەتوانێ لەسەر ژیانی هەرکام لەئێمە کارتێکەری هەبێت. سودەکانی خۆراکی ساغ وسلامەت چیە؟ پەیڕەوی کردن لە خۆراکی سالم وسەلامەتی ، سودی زۆری هەیە وەکوو ئیسکی بەهێز، پاڕاستنی دڵ، پێشگیری کردن لە نەخۆشیەکان وبەهێزکرانی حاڵی باش . ڕژێمەکانی خۆراکی بەگشتیی مادەی بەسود لە هەموو گروپە کانی خۆراکی لەوان پروتینەکانی بێ چەوری ، چەوریە ساغەکان ومیوەوسەوزەکان دەگرێتەوە. نەخۆشیەکانی دڵ ودەمار یەکێ لە هۆوهەگەرەکانی سەرەکی مردن لە گەورەساڵی دێتە ئەژمار وزۆرێک لە خەڵک لە ئێرانیش لەگەڵ زۆربەی نەخۆشیەکانی دڵ ودەمار ڕووبەڕوون . بۆ ئەوەی کە بتوانن لە زەختی بەرز وزۆربەی کێشەکانی دڵ ودەماری پێشگیری بکەن ، دەبێ چالاکی جەستەیی خۆمان پەرە پیبدەێن وبەرنامەی خۆراکی ساغ وسلامەتمان هەبێت. لەدڕێژە دا ئاماژەئەکەمە چەند خۆراکی سالم وباش کەخۆاردنیان ودەکارهێنانیان لە بەرنامەی خۆراکی دەتوانێ یارمەتی بدات بە سلامەتی دڵ ودەمار. خواردنی سەوزەی زۆر ، میوە ودانەوێڵەکان زۆرباشە. هەڵبژاردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکانی بەبی چەوری یاکەم چەور ،ماسی ، فاسولیا، چەرەزات ، ڕوونە گیاییەکان ، کەمتر دەکارهێنانی گوشت وشیرەمەنی چەور، کەمترخواردنی ساردیە گازدارەکان وئەوساردیانەی کە شەکریان زۆرە. بەرزبوونەوەی دەکارهێنانی پتاسیۆم، مەنیەزیوم وکەلسیۆم ودەکارهێنانی ئەو خۆراکانەی کە فیبریان تیدایە بۆ سەلامەتی.

بەگشتیی دەبێ بزانین کە دەکارهێنانی کەمتری چەوری وگوشتی سوور وبەکارهێنانی ماسی وگوشتە سپیەکان زۆر باشترە .

 

سەرپەیڤ