دامەزراوەی ئەمریکی: هەڕەشە لەدژ بەرجام، دیسیپلین و سامانەی جیهانی دەگۆڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i313093-دامەزراوەی_ئەمریکی_هەڕەشە_لەدژ_بەرجام_دیسیپلین_و_سامانەی_جیهانی_دەگۆڕێ
ماڵپەڕی دامەزراوەی ئەمریکی"کنان" نووسی: چوونەدەری شیمانەیی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) دیسیپلینی جیهانی بەزیانی واشنگتۆن دەگۆڕێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 06:42 Asia/Tehran
  • دامەزراوەی ئەمریکی: هەڕەشە لەدژ بەرجام، دیسیپلین و سامانەی جیهانی دەگۆڕێ

ماڵپەڕی دامەزراوەی ئەمریکی"کنان" نووسی: چوونەدەری شیمانەیی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) دیسیپلینی جیهانی بەزیانی واشنگتۆن دەگۆڕێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، دامەزراوەی موتاڵایی"کنان" لە شرۆڤەیەکدا وتی: مەنتقی ناوخۆی پشت هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران هەرچییەک کە بێت، کردەکانی ، شوێنهاتی جیهانی لێ دەکەوێتەوە.

کنان دەنووسێ: کردەکانی کۆشکی سپی لەدژ بەرجام، بۆ جاری دووهەم لە چەند مانگی ڕابردوودا کەوتە ڕووبەڕووی ئەو ئەنجامانەی لەڕێی هاوسەنگ کرانی بەپارێزی بەرژەوەندیی دەورگێڕانی دیکەی جیهانی بەدەست هاتبوو.

کنان لەدرێژەدا دەنووسێ: مانگی ڕابردوو بەپێچەوانەی چاوەڕوانیی وڵاتانی تێوەگلاوی کۆنترۆڵ کردنی کۆریای باکوور، ترەمپ شەڕێکی زارەکی توندی لەگەڵ کیم جون ئون ڕێبەری ئەو وڵاتە دەسپێکرد بەڵام ئەمجارەیان بەرجام ئامانجیەتی کە ڕێککەوتنێکی کارا هاوڕێ لەگەڵ پێبەندبوونی سەلماوی ئێرانە.

کنان، جۆری دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لێکەوتەوە، بە ڕێگایەک بەرەو جیهانی دوای دووجەمسەریی ناوبردووە کە تێیدا ئەمریکاو ڕووسیا بە وەلانانی پرس و بابەتی زۆری جێی ناکۆکیان، بۆ ڕێککەوتنێک هاوکاریان کرد.