پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دوابەدوای زەمین لەرزەی رۆژاوای ئێران
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بەناردنی پەیامێک بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، سەرەخۆشی و هاودەنگی خۆی لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزە لە ڕۆژاوای ئێران دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی"افە"؛ ماریانۆ راخۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لەپەیامێکی تلێگرامیدا نووسی: "بەوەکالەت لە لایەن خۆم و هەروەها حکومەت و گەلی ئیسپانیا، دەمەوێ سەرەخۆشیی خۆم و هەست و نەستی هاودەنگی و هاوخەمیم دەرببڕم لەگەڵ گشت خەڵکی ئێران پاش ئەو بوومەلەرزە کاولکەرەی بەسەدان کوژراو و خەسار و زیانی ماددی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە".
وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیاش لە پەیامێکدا بەئاماژە بە خەم و پەژارەی قووڵی گەل و ئەندامانی حکومەتی ئەو وڵاتەو هاوخەمی دەربڕینیان لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئێران وئێراق نووسی: ئیسپانییەکان بەخەم و پەژارەی قووڵیان، هەواڵی هاوپێوەند بەو بوومەلەرزە مەزنەی لەناوچەی سنووریی ئێران وئێراق ڕووی داوەو بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵک و خەساری دراڤی زۆریشی بەدواوە بووە، پێوشوێن دەگرن.
زەمین لەرزەیەکی٧.٣ریشتەری لە کاژێر٢١و٤٨خولەک و١٦چرکەی سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە١٢ی نۆڤمبەر، پارێزگا ڕۆژاواییەکانی ئێرانی هەژاند کە تائێستا لانیکەم٤٣٠کوژراو و زیاتر لە حەوت هەزار و١٥٠ کەس زیانی گیانی وێکەوتووە.