داکۆکیی تیلرسۆن لەپاراستنی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی)
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشە پڕووپووچەکانی لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام).
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی رۆیتەرز، رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ فدریکا مۆگرینی سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە بروکسل جارێکی دیکە تۆمەتی دایەپاڵ ئێران لەبەر دەورگێڕانی لەناوچەدا بەتایبەت لە یەمەن، عێراق و سووریا بەڵام ئەمجار داکۆکی کرد لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی وڵاتانی پێنج کۆیەک .
تیلرسۆن هەروەها داکۆکیی ئێران لە موقاوەمەی حیزبوڵڵای لوبنان لەهەمبەر رژیمی ئیسرائیل و گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریای بەکردەی تێکدەری سەقامی ناوچە لێکدایەوەو ڕەخنەی لێگرت.
مۆگرینیش وتی: درێژەی بەرجام، ئەولەویەتی ستراتژیک و سەرەکییە بۆ ئاسایشی ئوروپاو ئاسایشی ناوچەو جیهان.
مۆگرینی جەختی کرد؛ ئێران پێبەندبووە بەبەرجام و یەکێتی ئوروپا هۆگری ئەوەیە لەسەر بنەمای بەڵێنی ئەمریکا بەجێ بەجێ کرانی بەرجام هاوکاری نزیکیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەبێ.
راگەیاندنی داکۆکیی تیلرسۆن لە بەرجام لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مانگی ئۆکتۆبردا هەڕەشەی کردبوو، ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە دەکشێتەوە.
ئەو ڕەوتە دژە بەرجامییەی ترەمپ لەگەڵ نەیارەتی بەرفراوانی یەکێتی ئوروپاو لایەنەکانی دیکەی بەرجامدا بەرەوڕوو بوو.