ئەردۆغان: پەکەکە دەبێ بە تەواوەتی چەک دانێت
May 18, 2025 18:16 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە ڕاگەیاندراوی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە خوازیاری چەکدانانی تەواو و هەڵوەشانەوەی بێ شەرت و مەرجی ئەم گرووپە بوو.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە پێداگری لەسەر پێویستیی هاوکاریی ورد و هەماهەنگیی درووست لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پێوشوێنگرتنی پرۆسەی چەکدانان، جەختیشی کردەوە کە کۆتایی هاتنی تیرۆر دەتوانێ بوار خۆش بکات بۆ پاوەجێیی ناوچەکە و بەهێزکردنی یەکدەنگی و یەکپارچەیی نیشتمانی لە تورکیادا. ئەردۆغان هەروەها وشدارییدا کە ئەم پرۆسەیە نابێ لەگەڵ پرس و بابەتی سیاسی یان چەمکی وەک پەیمانی لۆزان تێکەڵ بکرێت و پێیداگرت کە یەکپارچەیی خاک و یەکگرتوو بوونی کۆماری تورکیا هێڵی سووری حکومەتی ئانکارایە.