مۆگرینی: ئەوروپا بۆ پشتگریی لە لوبنان خۆی بە بەرپرس دەزانێ
بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا ئێواڕەی سێ شەممە لە پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە بەیروت جەختیکرد ئەوروپا خۆی بە ئەرکمەندی لاگری لە لوبنان دەزانێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " فیدریکا مۆگرینی" ، یەکێتی ئەوروپای " بە دۆستی لوبنان" زانی و وتی: پشتگری لە لوبنان و بنیات نانەوەی دەستەڵاتی ئابووری ئەم وڵاتە لە ئەولەویەت داهەیە و دەبێت بۆ ئەوروپا .
"سەعد حەریری"یش لەم پرێس کۆنفرانسە دا بە باسکردنی ئەوەی کە لوبنان پێبەندی بڕیارنامەکانیی ئەنجوومەنی ئاسایش بە تایبەت بڕیارنامەی ١٧٠١ـە، وتی : سوپای لوبنان هاوکاری دەکات لەگەڵ هیزەکانی یونیفیل بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەم وڵاتە .
بڕیارنامەی ١٧٠١ ئەنجوومەنی ئاسایش دوای شەڕی ٣٣ ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ دەرکراوە . ڕژیمی زایۆنی بەڵام بەخەمساردییەوە بڕیارنامەکان بنپێدەکات و بەردەوام هەرێمی ئاسمانی ، زەمینی و دەریایی لوبنان دەبەزینێت .