وتە بێژی سوپای پاکستان: سنووری پاکستان لەگەڵ ئێران دەبێتە ناوچەی ئاشتی و دۆستایەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i320411-وتە_بێژی_سوپای_پاکستان_سنووری_پاکستان_لەگەڵ_ئێران_دەبێتە_ناوچەی_ئاشتی_و_دۆستایەتی
وتە بێژی سوپای پاکستان ڕۆژی پێنجشەممە جەختیکرد: سنووری ئەم وڵاتە و ئێران بە مانای ڕاستەقینە دەبێتە سنوری ئاشتی و دۆستایەتی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 07:34 Asia/Tehran
  • وتە بێژی سوپای پاکستان: سنووری پاکستان لەگەڵ ئێران دەبێتە ناوچەی ئاشتی و دۆستایەتی

وتە بێژی سوپای پاکستان ڕۆژی پێنجشەممە جەختیکرد: سنووری ئەم وڵاتە و ئێران بە مانای ڕاستەقینە دەبێتە سنوری ئاشتی و دۆستایەتی.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "ئاسف غەفور" بە ئاماژە دان بەوەی کە کردەوەکانی دوولایانە بۆ بەهێزکردنەوەی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات و گۆڕینەوەی بە سنووری ئاشتی خەریکە  بەڕێوە دەچێت، وتیشی: بوارگەی سنووریی تازەش لە نێوان پاکستان و ئێران دا  بۆ هاسانکردنەوەی پرۆسەی هات و چوێ زیارەتکارەکان و دانیشتووانی ناوچەسەر سنوورییەکانی پاکستان و ئێران بەدی دێن  .

کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان وەکوو دوو وڵاتی دڕاوسێ و برا بە دوای بەهێز کردنەوەی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانن بۆ پێشگرتن بە چالاکیی ئاژاوە گێران و تاقمە ڕەشەکوژەکان .

 ئاژاوە گێرانی چەکدارو بەکرێگیراو لە  چەند  ساڵی ئەمدواییە بە بەرێوە بردنی ئۆپەراسیۆنی ترۆریستی لە ناوەوەی خاکی پاکستان، ژمارێک لە شارومەندان و سنوورڤانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە ناوچە سەر سنوورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) شەهید کردووە.