دەنگی ئەنجومەنی عەوامی بەریتانیا بە پرۆژەیاسای بێرگزیت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i323163-دەنگی_ئەنجومەنی_عەوامی_بەریتانیا_بە_پرۆژەیاسای_بێرگزیت
پاش چەن ڕۆژ قسە و باس و وتووێژ، پرۆژەیاسای دەوڵەتی بەریتانیا سەبارەت بە چوونەدەری ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا (بێرگزیت) لە ئەنجومەنی عەوامی ئەم وڵاتە پەسەن کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2018 10:39 Asia/Tehran
  • دەنگی ئەنجومەنی عەوامی بەریتانیا بە پرۆژەیاسای بێرگزیت

پاش چەن ڕۆژ قسە و باس و وتووێژ، پرۆژەیاسای دەوڵەتی بەریتانیا سەبارەت بە چوونەدەری ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا (بێرگزیت) لە ئەنجومەنی عەوامی ئەم وڵاتە پەسەن کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەمریکایی "سی ئن ئن" ، ئەم پرۆژەیاسایە کە ئامانجی یەکخستنی یاسای یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ یاسای بەریتانیا بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەی ئارام و لەسەرەخۆیە لە پرۆسەی بێرگزیتدا، ڕۆژی چوارشەممە بە ٣٢٤ دەنگی ئەرێنی لەهەمبەر ٢٩٥ دەنگی نەرێنی لە ئەنجومەنی عەوامی ئەم وڵاتەدا پەسەن کرا.

بە پێی ئەم پرۆژەیاسایە ، بەریتانیا ٢٩ی مارسی ٢٠١٩ لە یەکێتی ئەورووپا دێتە دەرەوە.

دەوڵەتی بەریتانیا لە ڕێگای پەسەن کردنی ئەم پرۆژەیاسایەدا بەرەوڕووی زۆر کێشە و گرفتی جۆربەجۆر بەتایبەت لە لایەن نەیارانی بێرگزیت و نەیارانی سیاسەتەکانی دەوڵەت سەبارەت بەو مەسەلەیە بوویەوە.

"ژان کلۆد یونکەر" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە ، بێرگزیتی بە دۆخی " دۆڕان - دۆڕان" بەتایبەت بۆ بەریتانیا وەسف کرد و ئەوەی بە کارەساتێک زانی.

یونکەر وتی کە خۆشحاڵ دەبێ یارمەتیی بەریتانیا بدات بۆ ئەوەی هەرکات پاش چوونەدەری لە یەکێتیی ئەورووپا سەر لە نوێ بێتەوە نێو ئەم یەکێتییە .