دیداری جابریی ئەنساری و نوێنەری تایبەتی چین بۆکاروباری سووریا لە سووچی
یاریدەریی پلەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆکاروباری تایبەتی سیاسی و نوێنەری تایبەتیی چین بۆکاروباری سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەراوێزی دانیشتنی کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لە سووچیی ڕووسیا، دیدار و وتووێژیان کرد.
حوسێن جابریی ئەنساریی یاریدەریی پلەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆکاروباری تایبەتی سیاسی و شیە شیائۆ یوئان نوێنەری تایبەتی چین بۆ کاروباری سووریا لەو چاوپێکەوتنەدا، وێڕای تاووتوێی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی سووریاو کۆبوونەوەی وتووێژ و دیالۆگی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لە سووچی، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هاوکاریی ئێران و چین بەئامانجی کۆتایی هێنان بەقەیرانی سووریاو بەرەنگاربوونەوەی کارای تیرۆریزم.
یاریدەریی پلەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆکاروباری تایبەتی سیاسی و وتووێژکاری باڵای ئێران لە ڕەوتی ئاستانە لە کۆڕی دەسپێبوونی کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لە سووچیش بەشدار بوو.
کۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا کە لە رۆژی دووشەممەوە لە سووچیی ڕووسیا دەس پێ بووە، ئەمڕۆ سێ شەممە کۆتایی پێ دێ.