شوبات 17, 2018 08:14 Asia/Tehran
  • رۆحانی: پەرەی پەیوەندییەکانی ئێران و هیندستان بەقازانجی سەقام وئاسایشی ناوچەیە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و هیندستان وەک دوو وڵاتی گرینگی ئاسیا نەک هەر بەقازانجی دوو گەل بەڵکوو بەقازانجی سەقام و ئاسایشی ناوچەیە.

حەسەن ڕۆحانی دوێشەو(هەینی) لە فڕۆکەخانەی دێهلی نوێ و لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێراندا وتی: لە دێهلی نوێ دانوستانگەلێکی گرینگ لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی هیندستان لەبواری جیاجیای کشت و کاڵی، تەکنۆلۆژیا نوێکان، کاروباری بانکی و گواستنەوە ئەنجام دەگرێ و هەنگاوێکی گرینگی ناوە لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو وڵات .

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەروەها لەگەڵ کاربەدەستانی هیندستانی لەبارەی پرسە جیهانی و ناوچەییەکان وتووێژ و ڕاوێژ دەکرێ.

رۆحانی وتی: لە حەیدەرئاباد دیداری باش لەگەڵ خەڵکی موسڵمان و هەروەها لەگەڵ زانایانی دینی و بلیمەتان و ئێرانیانی دانیشتووی هیندستان ئەنجامی گرت و حەیدەرئاباد شوێنەواری شارستانییەتی زۆری هەیە کە واپێشان ئەدا چلۆن شارستانییەتی ئێران وهیندستان پێکەوە هاوپێوەند بووە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی پێنج شەممە لەسەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری بەمەبەستی سەردانی فەرمیی سێ ڕۆژە گەیشتە حەیدەرئابادی هیندستان.

حەسەن رۆحانی لە حەیدەرئابادی هیندستان، لەگەڵ زانایانی دینیی شیعەو سوننەو ئێرانیان و خوێندکارانی دانیشتووی هیندستان دیدار و لەنێو ئاپۆرەی نوێژخوێنانی "مەککە مزگەوت"ی حەیدەرئاباد وتاری دا.

بڕیارە لەسەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هیندستان ١٥ ڕێککەوتننامەو یادداشتی هاوکاریی تیجاری و ئابووریی لەنێوان دوو وڵاتدا مۆربکرێ.

سەرپەیڤ