شەپۆلی تازەی نارەزایەتیی دەربڕینی یاسادانەرانی ئەمریکی بە شەڕخوازیی ترەمپ دژی ئێران
ژمارێک یاسادانەری ئەمریکی نەیارەتیان کرد لەگەڵ سیاسەتی شەڕخوازانەی ترەمپ دژی ئێران و نیگەرانیان دەربڕی لەبارەی شوێنهاتە ناوخۆییەکانی ئەو سیاسەتانە و وشدارییان بە ناوبراو دا.
"دان بایر" نوێنەری دیموکراتی ئەیالەتی ویرجینیا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە شێوازی سیاسەت کردنی ترەمپ لەئاستی جیهاندا، وتی: ترەمپ، لەکاتێکدا هەڕەشەی شەڕ لە ئێران دەکا کە پێشتر ئیدیعای کردبوو بەرنامە ناڤۆکییەکەی لەناودەبا. ناوبراو دەبێ بزانێ کە ئەمریکییەکان، خوازیاری شەڕ لەگەڵ ئێران نین. "جیم مەک گاورن" نوێنەری دیموکراتی ئەیالەتی ماساچۆسێت لە پەرلەمانی ئەمریکاش وێڕای ئیدانەکردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی ترەمپ وتی: ئەمریکییەکان نایانەوێ لەگەڵ ئێراندا شەڕ ڕوو بدا. ئێمە خوازیاری نرخی کەمتر، ڕێنمایی تەندروستیی شیاوتر، کار وپیشەی زیاتر و خانووبەرەی هەرزانین. ئێمە پێویستیمان بە ڕێبەرانێک هەیە کە لانی ئێمە بگرن نەک چینی ملیاردەری ئەپستین !
"توماس هارۆڵد مسی" نوێنەری کۆماریخوازی ئەیالەتی کێنتاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی ترەمپ وتی: هەڵبەت ترەمپ دەبێ بزانێ هەربڕیارێکی پێویستە لە کۆنگرێسدا بخرێتەبەر دەنگدان و ئێمە نەیاری پەرەسەندنی شەڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستین. "ڕۆبەن گایگۆ" سێناتۆری دیموکراتی ئەیالەتی ئاریزۆنا لە سێنای ئەمریکاش وتی: ترەمپ بە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی سەلماندی کە درۆمان لەگەڵ دەکا. سێناتۆر"گرگ کاسار" و سێناتۆر"پرامیلا جایاپال" نوێنەری دیموکراتی ئەیالەتی واشنگتۆن، سێناتۆر"ئێد مارکێی" نوێنەری دیموکراتی ئەیالەتی ماساچۆسێت، "جەیسۆن کرو" نوێنەری دیموکراتی ئەیالەتی کلۆرادۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، "ئەندی کیم" سێناتۆری دیموکراتی ئەیالەتی نیوجرسی لە سێنای ئەمریکا، "مارجوری تەیلۆر گرین" نوێنەری پێشووی کۆماریخوازی ئەیالەتی جۆرجیاو چەند نوێنەر و سێناتۆری دیکەی ئەمریکیش وێڕای شەرمەزاکردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکا دژی ئێران، لەبارەی شوێنهاتی ئەو شێوازەی سیاسەتکردنی وشدارییان دا.