ڕووسیا ،ئەمریکای بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە تاوانبار کرد
باڵوێزخانەی ڕوسیا لە ئەمریکا ، واشنتۆنی بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە لە بارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی تاوانبار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، دوابەدوای ئیدعای وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ئەمەکە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕوون وشەفاف نابێت، باڵوێزخانەی ڕوسیا لە ئەمریکا، واشنتۆنی بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە تاوانبار کرد. باڵوێزخانەی ڕوسیا لە ئەمریکا لە توئیتێکدا ڕایگەیاند : نمونەیەکی تر لە دەسوەردانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەەی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ڕوسیا دەبینرێت وئەم وەزاڕەتخانەیە ئێستاکە دەس ئەداتە هەواڵی درۆبڵاو کردنەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، باڵوێزخانەی ڕوسیا ڕایگەیاند ئەمریکا هەوڵێکی بەدخوازانە بۆ زیان دان لە دێموکراسی لە روسیا دەسپێکردووە کە ڕێگا ناباتە جێگایەک. بالوێزی ڕوسیا لە ئەمریکا ڕوون وشەفاف بوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ڕوسیا بە شێوەی تۆکمە وتەواو دە ستەبەر دەکات. هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ڕوسیا هەژدەی مارس بەڕێوەدەچێت.